٣ حوزەیرانی ٢٠٢٦
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێم وادەی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم لەرێی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ئاشکرادەکات.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 5:00 بەرەبەیانی سبەینێ پێنجشەممە، یەکەم کاروانی حاجییان لە مەدینەوە بەرەو هەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر 7:30ـی خولەکی بەیانی بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سبەینێ لە رێگەی حەوت فڕۆکەوە، هەزار و 27 حاجی بگەڕێنەوە کە دابەشبوون بەسەر چوار فڕۆکە بۆ حاجییانی هەولێر، دوو فڕۆکە هی حاجییانی دهۆکن فڕۆکەیەکیش حاجییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی تێدایە دەگەڕینەوە.
دەربارەی حاجییانی پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی دیکەش، کاروان ستوونی رایگەیاند، بەپێی خشتەیەکی راگەیەندراو، لە رۆژانی دواتردا ئەوانیش دەگەڕێنەوە.
