بەهۆی مانگایەک رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا
١ حوزەیرانی ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، لە قەزای رواندز بە هۆکاری هەبوونی مانگا لەسەر رێگا و خێرا لێخورین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1-6-2026، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دۆڵی ئاکۆیان-مامبۆ لە قەزای رواندز ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئەپ دێر بە هۆکاری هەبوونی مانگا لەسەر رێگا و خێرا لێخورین لە رێگا لایدا و خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبا و دیواری مالێک و دواتریش وەرگەڕا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.
