هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار دابەشدەکرێت

١ حوزەیرانی ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چواری ساڵی 2026 دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1-6-2026، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (چوار) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.

ئاشکراشیکرد، رۆژی پێنجشەممە، رێکەوتی 4ـی حوزەیرانی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.