دەستبەسەر 35 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا
٣١ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 35 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژی 25-5-2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە، لە چالاکییەدا توانیان دەستبەسەر بڕی (35،38) سی و پێنج کیلۆو سی و هەشت گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵی شل) بگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو چالاکییەدا توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن رەگەزنامەی بیانین لە سنووری سلێمانی دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایش ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەیان بەردەوامە.
