مووچەی مامۆستایانی گرێبەست خەرج دەکرێت

٣٠ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەستی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، 30-5-2026، محەممەد نەجیب، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەستی خوێندنی باڵا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست خەرج دەکرێت و بڕیارە سبەینێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی خشتەی فەرمی رابگەیەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر سبەینێ کاتی دابەشکردنەکە ئاشکرا نەکرێت، ئەوا پرۆسەکە زیاتر دوا دەکەوێت.