کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیان دیاریکرا

٢٨ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم: رۆژی 04-06-2026، یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان هەزار و 27 حاجییە لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە.

ئەمرۆ پێنچشەممە 28ـی ئایاری 2026، کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی حاجییان لە 10-06-2026 راست نین، بەڵکو لە بەرواری 04-06-2026، لە رێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگەڕێنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا دوایین وادەی گەڕانەوەی حاجییان دیاری نەکراوە.

هاوکات، حاجییان دوای تەواوکردنی رێوڕەسمی حەج، چوار رۆژ لە شاری مەدینە دەمێننەوە و دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.