کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی بڕا
٢٦ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
غالب محەمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی و چەند شوێنێکی دیکەش کێشەیەک لەبەرهەمهێنانی کارەبادا بە گشتی دروستبووە، بۆیە کارەبای چەند گەڕەکێکی سلێمانی و دەرەوەی شاریش بڕاوە و ناشزانین کەی ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گۆڕانکاری لەو گەڕەکانەشدا دەکەین کە لە کاتژمێر 5:00-ی ئێوارەوە کارەبایان براوە بۆیان هەڵدەکرێتەوە و چەند گەڕەکێکی دیکە دەکوژێتەوە... بۆ ئەوەی کوژانەوەی گشتی روونەدات.
دەشڵێت، جگە لە سلێمانی، لە ئیدارەی راپەڕین و حاجیاواش لە ئێوارەوە کارەبا نییە و کوژاوەتەوە.
