٢٦ ئایاری ٢٠٢٦
بەپێی لیستی مووچەی مانگی پێنج دابەشکردنی مووچە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دەستپێدەکات و رۆژی پێنجشەممە کۆتایی دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 26-5-2026 وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بڕیارە هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی بکرێت و رۆژی پێنجشەممە، 28-5-2026 کۆتایی بێت.
بەپێی لیستی مووچە، بڕیارە ئەمڕۆ هەر یەک لە خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی مووچە وەربگرن.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو مووچەخۆرانەی بەپێی لیستەکە مووچە وەردەگرن، لەدوای کاتژمێر پێنجی ئێوارە سەردانی بانکەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان.
هەروەها، لە رۆژانی جەژنیشیدا دابەشکردنی مووچە لە کاتژمێر 10ـی بەیانی بە دواوە لە بانکەکان بەردەوام دەبێت بەپێی خشتەی مووچەی راگەیەنراو.
لیستی مووچەی مانگی پێنج:
