کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژنی قوربان راگەیەندرا

٢٦ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش (1-2) پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما (1-2) پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما (1-2) پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

پیرمام : 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 32 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی