ئاسایش سێ بازرگانی مەترسیداری دەستگیرکرد
٢٣ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران و دەست بەسەر بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانادا گیرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، لە دوو چالاکیی جیاوازدا توانیان دەست بەسەر بڕی 12 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری ماریوانادا بگرن و سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین، لە سنووری سلێمانی دەستگیر بکەن.
