ئەمساڵ هیچ مووچەیەکی فەرمانبەران نافەوتێت

٢٣ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا رایگەیاند، بەرپرسانی حكومەتی عێراق بەڵێنیان داوە كە ئەمساڵ هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی هەرێم نەفەوتێت.

ئەمڕۆ شەممە 23ـی ئایاری 2026، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و بەرپرسانی دیکەی فیدراڵ:" زۆر باش بوون و بە رۆحێكی برایانە بەڕێوەچوون ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەڵێنمان پێ دراوە، هیچ مووچەیەك نەفەوتێت و هاوكاربن لەگەڵمان ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لە میانی کۆبوونەوەیەکی مەسرور بارزانی و شاندێکی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران رایگەیاند كە لەگەڵ حكومەتی عێراق لێكتێگەیشتنی باش هەیە و وتوویانە پرسی مووچە تێكەڵی كێشەكانی تر نەكرێت.