٢٣ ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە (2 -4) پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 -4) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک جار نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورت خایەن بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژئاوا و باکوری هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی
