14 رۆژ پشوو راگەیەندرا
٢١ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە بڕیاریدا 14 رۆژ پشوو بۆ ئەو خوێندکارانە دەربکات کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21-5-2026، ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە بڕیارێکی تایبەتی بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانە دەرکرد کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.
بەپێی بڕیارەکە، رێگە بەو قوتابییانە دەدرێت لەنێوان 21ـی ئایار تا 4ـی حوزەیرانی 2026 بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی تاقیکردنەوەکانیان بکەوێتە دوای 4ـی حوزەیران.
هەروەها، ئەو ماوەیەی لە کوردستان بەسەری دەبەن وەک ماوەی مانەوەی یاسایی لە وڵاتی خوێندنەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت.
