بۆ جەژن ئەنجامدانی قوربانی لە گەرەکەکان قەدەغەکرا

٢١ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

شارەوانی سلێمانی:" ئەنجامدانی قوربانی و کاری ئاژەڵداری لە شەقام و گەڕەکەکان قەدەغەیە و داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەکەین، هەڵمەتێکی هۆشیاری بۆ ئەو مەبەستە دەستپێبکەن ".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئایاری 2026، شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەنجامدانی قوربانی پێویستە لە کوشتارگەکاندا بکرێت و کاری ئاژەڵداریش لە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان، بەپێچەوانەوە لەسەر شەقام و گەڕەک و ناو ماڵاندا رێگەپێدراو نییە و سەرپێچیکاران رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و مامۆستایانی ئایینی دەکات، بەشداری هەڵمەتێکی هۆشیاریی بکەن لەسەر ئەم بابەتە و هانی خێرەومەندان بدەن کە پابەندبن بە رێنماییەکانی شارەوانی.