پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت
٢٠ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، داوای لە وەزیری دارایی عێراق کردووە پێش جەژن مووچەی هەرێم بنێردرێت و پێشی راگەیاندووە، ئەگەر هەرێم داهاتی ناوخۆشی نەنارد بڕی داهاتەکە لای خۆیانەوە ببڕن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئایاری 2026، سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی پێداوە کە پێش هاتنی جەژن، مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.
بەپێی زانیارییەکان، سروە عەبدولواحید بە وەزیری دارایی عێراقی راگەیاندووە، تەنانەت ئەگەر هەرێم داهاتی ناوخۆش رادەستی بەغدا نەکات، پێویستە مووچەی فەرمانبەران بنێردرێت و نەکەوێتە مەترسییەوە.
