رەنگە ناچاربین هێرش بکەینەوە سەر ئێران

٢٠ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە ئەمریکا ناچار بێت لێدانێکی توندتر و گەورەتر لە ئێران بووەشێنێت، واشنتن بە کردەیی کۆنترۆڵی دۆخی ئێران و ڤەنزوێلای کردووە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەرچەندە حەز دەکات خەڵکی کەمتر بکوژرێن، بەڵام هۆشداری دا و دەڵێت، "رەنگە ناچار بین لێدانێکی گەورەی توندتر لە ئێران بدەین، هێشتا دڵنیا نیم بەڵام بەم زووانە دەزانن ".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران "وێران بووە" و خەڵکەکەی بەهۆی خراپیی بژێوییەوە زۆر تووڕەن و دۆخەکە بەرەو گرژیی زیاتر دەچێت.