دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ سەردانی گیراوانی "لالەزار"ـی کرد

٢٠ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ: سەردانی زیندانی کانی گۆمەیان کردووە و چاویان بە هەردوو گیراوی لالەزار، حەمە رەش و کارزان ئەحمەد کەوتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی ئایاری 2026، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رایگەیاند، بە مەبەستشی ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی گیراوانی لالەزار، رۆژی دووشەممە شاندێکی دەستەکە سەردانی زیندانی کانی گۆمەیان کردووە و چاویان بە هەردوو گیراوی لالەزار، حەمە رەش و کارزان ئەحمەد کەوتووە.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، هەر هەمان رۆژ شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی کۆبووەتەوە، باسیان لە دۆسیەی گیراوانی لەلازار و بەتایبەتی دۆسیەی حەمە رەش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە درێژەی بەدواداچوونەکاندا، شاندەکە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی ژنان و منداڵانی سلێمانیان کردووە، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانی داریوش محەمەدی 17 ساڵ.

دەشڵێت، شاندی باڵای دەستەکە چوونەتە ژووری کۆنترۆڵی کامێراکان و بەوردی و چڕی چاودێریی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی ئەو کاتەیان کردووە کە ڕووداوەکەی تێدا ڕووی داوە.