٢٠ ئایاری ٢٠٢٦
كاك دكتۆر من منداڵێكم هه‌یه ته‌مه‌نی (4) ساڵه و هه‌ندێك ره‌فتاری هه‌یه نائاساییه، بۆ نموونه زۆر ده‌جووڵێت و ده‌ستكاریی شت زۆر ده‌كات و زۆر پرسیار ده‌كات و هه‌ر هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زیه‌تی، هه‌ندێك له خزمه‌كانمان ده‌ڵێن بۆ نایبه‌یت بۆ لای دكتۆر، ئه‌م منداڵه‌ت ئاسایی نییه و له‌وانه‌یه كێشه‌ی فره‌جووڵه‌یی و كه‌می بە‌ئاگایی (ته‌ركیزی) هه‌بێت، منیش هیچ زانیارییه‌كم ده‌رباره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه نییه، له‌به‌رئه‌وه چه‌ند پرسیارێكم له به‌رێزتان هه‌یه، هیوادارم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه: نه‌خۆشیی فره‌جووڵه‌یی و كه‌می ته‌ركیز چییه و زۆر به‌ربڵاوه؟ ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه یه‌ك جۆری هه‌یه، یان چه‌ند جۆرێكن؟ به‌زۆری له چ ته‌مه‌نێك نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌ون؟
(دایكی هێما)
دایكی هێما، سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و راستییه بزانیت ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت نه‌خۆشی نییه، به‌ڵكو پێی ده‌ڵێن شڵه‌ژان، هه‌روه‌ها ئه‌و نیشانانه‌ی ئاماژه‌ت پێكردوون مه‌رج نییه په‌یوه‌ندییان به شڵه‌ژانی كه‌می بە‌ئاگایی و فره جووڵه‌ییه‌وه هه‌بێت، چونكه زۆرجار منداڵی زیره‌كیش ئه‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌یه، فه‌رموو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانته:
ئه‌م شڵه‌ژانه هه‌ندێك كه‌س پێی ده‌ڵێن(ADHD)، یه‌كێكه له‌و شڵه‌ژانانه‌ی كه پێش ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه ده‌رده‌كه‌وێت و ژماره‌یه‌ك منداڵ به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن، له قوتابخانه كێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌كات و به‌زۆریش به‌هۆی كه‌موكورتی كیمیاوییه‌وه دروست ده‌بێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشك ده‌بێت، واته كێشه‌كه جه‌سته‌ییه نه‌ك هه‌ڵچوونی و دواتریش هۆكاری ژینگه‌یی وه‌ك كێشه‌ی خێزانی و گرنگی نه‌دانی پێویست به منداڵ و ته‌ڵاق و فشار و سترێسی قوتابخانه ده‌بنه هۆی زووتر ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ئه‌م شڵه‌ژانه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی تووشبوون به ئه‌م شڵه‌ژانه تا ئێستا به‌ته‌واوی نه‌زانراوه و یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی نامیلكه‌ی (رێنیشانده‌ری ده‌ستنیشانكردن و ئاماری (DSM كه كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ده‌روونی ئه‌مریكی ده‌ریده‌كه‌ن و به‌سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م له جیهان بۆ ده‌ستنیشانكردن و پۆلینكردنی نه‌خۆشی و شڵه‌ژانه ده‌روونییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، له ساڵی(1992) چاپی چواره‌می و له ساڵی (2013) چاپی پێنجه‌می ده‌رچووه به‌و شێوەیە ده‌ستنیشانی منداڵی فره‌جووڵه و كه‌می بەئاگاییده‌كات، پێویسته ئه‌و نیشانانه به‌لا‌نیكه‌مه‌وه له دوو ژینگه‌ی جیاواز دووباره ببێته‌وه، بۆ نموونه له ماڵه‌وه و له قوتابخانه، یان له ماڵه‌وه و له كۆڵان، یان له ماڵه‌وه و ناو کۆمەڵگەوه به زۆریش ده‌بێت پێش ته‌مه‌نی (7) ساڵی نیشانه‌كان له‌لای منداڵ ده‌ربكه‌ون.
هه‌رچه‌نده ئاماره‌كان له کۆمەڵگەیه‌كه‌وه بۆ کۆمەڵگەیه‌كی تر ده‌گۆڕێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێوه‌ری جۆراوجۆر بۆ ده‌ستنیشانكردنیان به‌كارده‌هێنرێن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان و ئاماره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێژه‌ی تووشبووان له نێوان (٪3) بۆ (٪5)، واته هه‌ر له سه‌د منداڵ (3) تاوه‌كوو (5) منداڵ له‌وانه‌ی له ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه‌ن تووشی ئه‌م شڵه‌ژانه ده‌بن.
به پێی نامیلكه‌ی (رێنیشانده‌ری DSM) سێ جۆری سه‌ره‌كی له‌م شڵه‌ژانه هه‌یه كه ئه‌وانیش بریتین له ، یەکەم: ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كییان كه‌میی به ئاگاییە، دووەم: ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی سه‌ره‌كییان هه‌ڵه‌شه‌ییه،سێیەم: ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی كه‌میی به ئاگاییان هه‌یه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ڵه‌شه‌ن و جووڵه‌یان زۆره.
ئاماره‌كانی یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان كه له‌سه‌ر (8) هه‌شت ملیۆن منداڵ كۆكراونه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نیشانه‌كان له‌لای (٪5) منداڵانی پێش چوونه قوتابخانه ده‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها له‌لای (٪66) ئه‌و منداڵانه‌ی كه چوونه‌ته قوتابخانه بوونیان هه‌یه و نیشانه‌كان له‌لای (٪20) هه‌رزه‌كاره‌كان ده‌ركه‌وتووه، هه‌روه‌ها (٪15)ی نیشانه‌كانیش له‌لای كه‌سانی كامڵ و پێگه‌یشتوو هه‌بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه له‌لای هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان و له زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی ژیان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه تاك تووشی ئه‌و شڵه‌ژانه ببێت، یان نیشانه‌كانی له منداڵییه‌وه تا كامڵی به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌رچه‌نده به زۆری له قۆناغی چوونه قوتابخانه هه‌ست به نیشانه‌كان ده‌كرێن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له دایكان و باوكان دانیان به‌و راستییه‌دا ناوه كه دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان ده‌ستنیشانكراون كه تووشی ئه‌و شڵه‌ژانه بوون، ئه‌وا زۆربه‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی كه له منداڵه‌كانیاندا هه‌یه لای ئه‌وانیش هه‌یه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌م شڵه‌ژانه تایبه‌ت نییه به ته‌مه‌ن و قۆناغێكی دیاریكراو .
ئاماره‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ندێكیان چاك ده‌بنه‌وه، به‌ڵام (٪50) بۆ (٪70) منداڵان نیشانه‌كانی ئه‌و شڵه‌ژانه‌یان تا قۆناغی هه‌رزه‌كاریش هه‌ر ده‌مێنێـت، هه‌روه‌ها (٪50) ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و شڵه‌ژانه بوون نیشانه‌كان له‌لایان تا قۆناغی كامڵی و گه‌وره‌یی هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوای پێگه‌یشتنی ته‌واوی مێشك و رزگاربوون له قۆناغی هه‌رزه‌كاری ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه نیشانه‌كانی كه‌می به‌ئاگایی و فره‌جووڵه‌یی نه‌مێنن، یان زۆر كه‌م ببنه‌وه.
ئه‌وه‌ی تاوه‌كوو ئێستا زانراوه جینه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان له‌سه‌ر زۆربه‌ی كاروچالاكییه‌كانی مرۆڤ و هۆڕمۆنه‌كان و كۆئه‌ندامی ده‌ماری ناوه‌ندیی هه‌یه كه ئه‌و جیناتانه‌ش بریتین له ترشه‌ڵۆكی ناوكی (DNA) كه چۆنێتی كاركردنی خانه‌كان و شێوازی گه‌شه‌كردنیان دیاری ده‌كات، هه‌تاوه‌كوو ئێستا زاناكان تاڕاده‌یه‌كی زۆر پۆلینی جینه‌كانیان كردووه و هه‌ندێك جینیشیان دیاریكردووه كه ده‌بنه هۆی تووشبوونی مرۆڤ به هه‌ندێك نه‌خۆشی و شڵه‌ژان، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هه‌موو نهێنییه‌كانی جینه‌كانیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن و به دڵنیاییه‌وه له داهاتوودا نهێنی زۆر له جینه‌كانی تریش ده‌دۆزنه‌وه، بۆ نموونه ئێستا زاناكان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و جینانه‌ی كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گوێزه‌ره‌وه ده‌مارییه‌كانی وه‌ك دۆپامین و سیرۆتۆنین هه‌یه به‌تایبه‌تیش دۆپامین، هه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه بوون هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا جۆرێك ده‌رمان به‌رهه‌م بهێنرێت كه رێژه‌ی دۆپامین به‌رزده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی نه‌مانی زۆر له نیشانه‌كانی شڵه‌ژانی فره‌جووڵه‌یی و كه‌می به‌ئاگایی و جۆرێك له چاره‌سه‌ر به ده‌رمان .له‌لایه‌كی تریشه‌وه پزیشكه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه هه‌ندێك به‌شی مێشكی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌ست كه‌می به‌ئاگایی و فره‌جووڵه‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌تیش به‌شی پێشه‌وه (ناوچه‌وان) و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه دۆپامین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌موكورتی و شێواویان پێوه دیاره، هه‌روه‌ها ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشك كراون كه كێشه‌یان له‌و جینه هه‌یه كه رێژه‌ی دۆپامین به‌رزده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه جووڵه‌ی زۆریان هه‌یه و ناتوانن له شوێنێكی دیاریكراو ئۆقره بگرن، ئه‌مه‌ش وای له‌و پزیشكانه كردووه كه ئه‌مه بكه‌ن به به‌ڵگه كه ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هه‌ر ئه‌و جینه هۆكار بێت و وا له منداڵ بكات تووشی فره‌جووڵه‌یی و چالاكیی زۆر ببێت.