حەماس: ئامادەین غەززە رادەست بکەین

١٩ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بزووتنەوەی حەماس ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی "ئەنجومەنی ئاشتی" ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایاری 2026، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، ڕاپۆرتەکە چەواشەکاری تێدایە و حکومەتی ئیسرائیل لە بەرپرسیارێتییەکانی دەبوێرێت و ئامادەیی خۆیشی بۆ رادەستکردنی غەززە بە لیژنەی نیشتمانیی دەردەبڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە بزووتنەوەکە ڕێگرە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە، "بانگەشەیەکی بێ بنەمایە"، و چاوپۆشی لەوە دەکات کە ئیسرائیل پابەندی زۆرینەی بەڵێنەکانی نەبووە.

هاوکات، سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە، بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەن ئیدارەی غەززە ڕادەستی "لیژنەی نیشتمانی" بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی ئەو لیژنەیە و وەرگرتنی ئەرکەکانی.