کەشناسی: ئەگەری بارینی تاوەباران لەم ناوچانە هەیە

١٩ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری بارینی تاوەباران هەیە، هەروەها پلەی گەرماش (1-2) پلە نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە بەشێک لە ناوچە جیا جیاکانی سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاوی و دەشتەکان ئەگەری بارینی تاوەباران هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچە نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک باران لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

پیرمام : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 19 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی