رووداوێکی هاتووچۆ سێ برینداری لێ کەوتەوە

١٩ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلان لە شەقامی 60 مەتریی کەلار سێ کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19-5-2026، هاتووچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئەڤیکۆ بەراد دوای ئەوەی کۆنترۆڵ لە دەستدەدات دوو کەس دەشێلێت و زیان بە کەپرێک دەگەیەنێت لە قەراخ رێگاکە، پاشان ئۆتۆمبێلکە وەردەگەڕێت و شۆفێرەکەشی برینداردەبێت.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1966 و 1988ـن، شۆفێری ئۆتۆمبێلکەش لەدایکبووی 1977ـە، هەروەها سەرجەمیان رەوانەی نەخۆشخانەکران و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.