١٨ ئایاری ٢٠٢٦
وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی سەرمووچەی مامۆستایان دەربڕی و فەرمانی جێبەجێکردنی خێرای بۆ دەرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئایاری 2026، بەپێی نووسراوێکی نووسینگەی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، لە وەڵامی داواکارییەکی پەرلەمانتارێکدا کە پێشتر ئاراستەی کردبوون، وەزیری دارایی ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی پلەبەرزکردنەوە و خەرجکردنی سەرمووچەی مامۆستایان نیشانداوە و داوای کردووە دەستبەجێ ڕێکارە پێویستەکان بۆ ئەو مەبەستە بگیرێنەبەر.
هاوکات، نووسینگەی وەزیری دارایی ئاشکرای کردووە کە لەدوای ئەم هەنگاوە، سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و ژمارەیان 150 هەزار کەسە، لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا دەکرێنە هەمیشەیی.
ئاماژەی بەوەشکرد، کار دەکرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات شایستە داراییەکانی جووتیاران و بەڵێندەرانیش خەرج بکرێن
