کەشناسی: نمەباران دەبارێت

١٨ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت هەروەها لە چەند ناوچەیەک ئەگەری بارینی نمەباران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بەگشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی تاکو ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری باکوور و باکووری رۆژهەڵات کەمێک نمەباران دەبارێت.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا نمەباران دەبارێت، کە هەندێک کات بۆ تاوەبارانی بە هەورەبروسکە دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی

پیرمام : 22 پلەی سیلیزی

سۆران : 21 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 26 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی