شەوی ڕابردوو زیاتر لە 500 درۆنمان تێکشکاندووە
١٧ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، کە سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە شەوی ڕابردوو هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا پوچەڵ بکەنەوە و سەدان درۆن تێکبشکێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئایاری 2026، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە 556 درۆنی ئۆکرانی لە جۆری ( باڵ – جێگیر ) لە ئاسمانی زیاتر لە 12 ناوچەی جیاوازی وڵاتەکەدا تێکیانبشکێنن.
هاوکات، ئەمە یەکێکە لە گەورەترین هێرشە درۆنییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر قووڵایی خاکی ڕووسیا لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگەوە، کە تیایدا مۆسکۆ جەخت لەوە دەکاتەوە زۆربەی ئامانجەکان پێش گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست تێکشێندراون.
