١٦ ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆکی پارتی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد و رایگەیاند، پێکەوەژیان و قبوڵکردن ی یەکدی لە هەرێمی کوردستان بووەتە کولتوور و هەوڵدەدرێت ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی ئایاری 2026، بارەگای بارزانی رایگەیاند، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دڵخۆشی خۆی نیشاندابوو بەو فەرهەنگی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە.
هاوکات مەسعود بارزانی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، جەختی لە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە، کە بوەتە کولتوور و کوردستانیان شانازی پێوە دەکەن و رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت.
