کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

١٦ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە تایبەتی لەناوچەکانی باشوری هەرێم، هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەکرێت بە شێوەی تاوەباران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە (2- 3) پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا هەروەها، لە هەندێک کات پێشبینی بارینی تاوەباران و هەورەبروسکە دەکرێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 25 پلەی سیلیزی

پیرمام : 20 پلەی سیلیزی

سۆران : 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 24 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی