١٤ ئایاری ٢٠٢٦
تۆم باراك له‌په‌یامێكدا رایگەیاند، پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی ئایاری 2026، تۆم باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكا لە عێراق، له‌په‌یامێكدا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، به‌بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی حكومه‌ته‌كه‌ی و دەڵێت، "سه‌رۆك تره‌مپ ئاماده‌یه كار له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌تان بكات ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه گه‌شبینین به سه‌ركردایه‌تییه نوێیه‌كه‌تان و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاوه‌ڕێی كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌جێندایه‌كی گه‌وره كه هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانمان، بنیاتنانی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئاوه‌دان و سه‌قامگیر كه به ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بژی و ده‌رفه‌ت و گه‌شه‌كردن بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی له هاوبه‌شییه‌كی به‌رهه‌مداردا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا دابینبكات.
وتیشی، سه‌رۆك تڕه‌مپ و ماركۆ ڕوبیۆ و ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واویان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه و حكومه‌ته‌كه‌تان كاربكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان كه خۆشگوزه‌رانییه بۆ گه‌لی عێراق و نه‌هێشتنی تیرۆر، كه هه‌میشه به‌ربه‌ست بوه له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی خه‌ڵك.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، كابینه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی په‌سه‌ندكرا و ده‌نگ له‌سه‌ر 14 كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان درا.
