١٤ ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە چەند ناوچەیەک.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا بە تایبەتی لە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان.
هەروەها کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران نمەباران دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیکی (1 تا 2) پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
پیرمام : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
