١٤ ئایاری ٢٠٢٦
بەپێی لیستی مووچە، بڕیارە چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەی مانگی نیسان وەربگرن.
بەپێی لیستی مووچەی مانگی چوار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14-5-2026، چەند وەزارەت و دەستەیەکی دیکە مووچەی مانگی نیسان وەردەگرن.
هەر بەپێی لیستی مووچەی مانگی چوار، ئەمڕۆ هەریەکە لە خانەنشینیی پێشمەرگە، خاوەن پێداویستیی تایبەت، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، فەرماندەیی بەرگریی فریاکەوتن و هێزی زێرەڤانی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن.
هەروەها، رۆژی شەممەش دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کۆتایی دێت.
