کۆتا وتاری محەمەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق.
١٣ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
کۆتا وتاری محەمەد شیاع سوودانی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ـی ئایاری 2026، محەمەد شیاع سوودانی وتاری ماڵئاوایی خوێندەوە و دەستکەوتەکانی چوار ساڵی تەمەنی کابینەکەی خستەڕوو:
ڕێژەی هەژاریمان لە 25٪ بۆ 10٪ کەمکردەوە و قەرزە دەرەکییەکانیشمان بۆ سنووری 10 ملیار دۆلار کەمبوونەتەوە ، 19 ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆمان دایەوە.
لە سەردەمی حکومەتەکەماندا قەبارەی وەبەرهێنان 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاند .
ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبامان بۆ 29 هەزار مێگاوات بەرزکردەوە و 22 نەخۆشخانەی نوێمان تەواو کرد.
توانای پاڵاوگەکانی عێراقمان بۆ 1.2 ملیۆن بەرمیل بەرزکردەوە.
