١٣ ئایاری ٢٠٢٦
یەکەم پیتی ناوەکەی رۆبیۆ لە (卢比奥 ) بۆ (鲁比奥) گۆڕدراوە، تا بتوانێت بەبێ کێشە گەشتەکەی بکات
جیاوازییەکە تەنها لە یەک پیتدایە، بەڵام لە زمانی چینیدا ئەو پیتە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسەکە لە "کەسێکی قەدەغەکراو" ببێتە "کەسێکی ئاسایی" لە ناو سیستەمی کۆمپیوتەردا.
ناوی پێشوو (卢比奥 - Lú bǐ ào): ئەم ناوە لە چیندا زیاتر پەیوەست بوو بەو سزایانەی کە خرا بوونە سەر ڕوبیۆ، و ناوی ئەو لە لیستی ڕەشی چیندا بەم شێوەیە تۆمارکرابوو.
ناوی نوێ (鲁比奥 - Lǔ bǐ ào): بە گۆڕینی یەکەم پیت (تۆنەکەی گۆڕدراوە)، ناوەکە لە سیستەمە ئەلیکترۆنییەکانی ڤیزە و پاسپۆرتدا وەک ناوێکی جیاواز دەرکەوتووە.
ئەم ناو گۆڕینە ئەنجامدرا تا ڕێگرییە تەکنیکییەکانی ناو سیستەمی کۆنترۆڵی سنوورەکانی چین تێپەڕێنێت و بتوانێت بەبێ ئەوەی سیستەمەکە دەستبەجێ بڵێ "ئەم کەسە قەدەغەکراوە"، بتوانێت بەبێ هیچ ڕێگرییەک گەشتەکەی ئەنجامبدات.
%20(4).png&w=3840&q=75)