ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
١٣ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بەپێی لیستی مووچەی مانگی چوار، دابەشکردنی مووچە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و رۆژی شەممە، 16ـی ئایار کۆتایی دێت.
بەپێی لیستی مووچەی مانگی چوار، ئەمڕۆ چوارشەممە 13-5-2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران دەکرێت و رۆژی شەممە، 16ـی ئایار کۆتایی دێت.
هەر بەپێی لیستی مووچەی مانگی چوار، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەریەکە لە (خانەنشینانی شارستانی، زیندانییانی سیاسی، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەروەردە و تەندروستی) مووچە وەردەگرن.
