ئەم کەسانە سزای تا بڕی هەشت ملیۆن دینار دەدرێن

١٢ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی ناوخۆ: سزا داراییەکان بۆ سەرپێچیکاران دەگاتە هەشت ملیۆن دینار.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، بەپێی بڕیارەکان سزا داراییەکان بۆ سەرپێچیکاران دەگاتە هەشت ملیۆن دینار و تیمە گەڕۆکەکان لە ناوچە گەشتیارییەکاندا دەسەڵاتی سەپاندنی سزای ڕاستەوخۆیان پێدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لە چالاککردنەوەی "ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە" کراوەتەوە و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە کار لەسەر کەمکردنەوەی ماددە نایلۆنییەکان بکەن و هانی بەکارهێنانی کاغەز و شووشە بدەن.

وتیشی، فەرمانگەکانی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سەرپشک کراون کە سزای دارایی تا بڕی (8.000.000)، هەشت ملیۆن دینار بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنن کە زیان بە ژینگە دەگەیەنن، لە ئەگەرێکیشدا ئەگەر قەبارەی سەرپێچییەکە گەورەتر بوو، دۆسیەکە ڕەوانەی دەستەی ژینگە دەکرێت بۆ بڕیاری کۆتایی.

هاوکات، تیمە گەڕۆکەکان کە لە نوێنەرانی پۆلیس و ئاسایش و ژینگە پێکدێن، لە شوێنە گەشتیارییەکاندا چاودێری وردی هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەن و هەر جۆرە شێواندنێکی سروشت ڕووبەڕووی سزای دارایی ڕاستەوخۆ دەبێتەوە