ئاگادارییەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ بەشێک لە مووچەخۆران

١٢ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان رایگەیاند، ئاگاداریی سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە، لەم مانگەوە مووچەکانیان لە بانکی حەمرینەوە دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسەڵاوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12ـی ئایاری 2026، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتەکە بە مەبەستی رێکخستنەوە و یەکخستنی بانکە حکومییەکان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستی پێکردووە ، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.

دەشڵێت، ئاگاداریی سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە کە لە ماوەی رابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی چوار سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.