پشووەکانی جەژنی قوربان راگەیەندرا
١٢ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
بەپێی ساڵنامەی فەرمیی، رۆژە پشووەکانی جەژنی قوربان لە 27ـی ئایارەوە دەستپێدەکات و لە 30ـی ئایار کۆتایی دێت.
بەپێی ساڵنامەی فەرمیی پشووەکانی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، بۆ ساڵی 2026 رۆژی 27ـی ئەم مانگە وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی چوارشەممە و بەو هۆیەشەوە لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم، لە 27ـی ئایارەوە تا 30ـی ئایار کە دەکاتە، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی و شەممە پشووی فەرمی دەبێت.
هەروەها، لە رۆژی یەکشەممەوە دەوام لە ناوەندەکاندا ئاسایی دەبێتەوە ئەم بڕیارەش سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانیش دەگرێتەوە جگە لەو بەشانەی، کە پێویستیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام هەیە بۆ هاوڵاتییان لە کاتی پشووەکاندا.
