١٢ ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران و هەورەبروسکە هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران و هەورەبروسکە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوبییەکان زیاتر نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکووری هەرێم نیمچە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران و هەورەبروسکە هەیە.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
پیرمام : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی
