کاتی دابەشکردنی مووچە ڕاگەیاندرا

١١ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.

نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( 11ـی ئایاری 2026 ) بڕی ( 663،805،000،000 ) شەش سەد و شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێ شەممە گوژمەی تەواوکاری مووچە بگاتە سەر هەژماری وەزارەتمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلی مووچەو وەرگرتنی پارەکە لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.