کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

١١ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم لە کاتەکانی ئێوارە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی ئەگەری بارینی کەمێک تاوەبارانی بە بروسکە هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

پیرمام : 27 پلەی سیلیزی

سۆران : 27 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 37پلەی سیلیزی