٩ ئایاری ٢٠٢٦
مۆسکۆ لە ڕێگەی دەریای قەزوینەوە بە هانای تارانەوە دەچێت
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز رایگەیاند، رووسیا لە رێگەی دەریای قەزوینەوە چەک و پێداویستییەکان دەگەیەنێتە ئێران و بەم جۆرەش کاریگەری گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئەو وڵاتە کەمبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایاری 2026، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، ڕووسیا لە ڕێگەی دەریای قەزوینەوە پارچە و پێکهاتەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) هەناردەی ئێران دەکات، ئەمەش هاوکاریی ئەو وڵاتە دەکات بۆ دووبارە بونیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی و کەمکردنەوەی کاریگەری گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران.
ئاماژەری بەوەشکرد، مۆسکۆ لە ئێستادا ئەو کاڵا و پێداویستییانە بۆ تاران دابین دەکات کە بەپێی نەریتەکان پێشتر لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕین و هاوردە دەکران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بە پشت بەستن بە داتاکانی بازرگانیی ڕووسیا، نیویۆرک تایمز ڕوونیکردووەتەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا جووڵەی بارکردن و گواستنەوەی کەشتییەکان لە دەریای قەزوینەوە بۆ ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
