تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی کەلار دەستگیرکران

٩ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوی بێزارکردنەکەی نێوان ماتۆڕسکیل و پاسەکەی کەلار بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی شاری کەلار دەستگیردەکەن.

شەوی 8-5-2026، لەدوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانرا لە کەمترین ماوەدا ئەو تۆمەتبارانەی بە ماتۆڕسکیل بوونە هۆی بێزارکردنی پاسێکی گەشتیاری لە شاری کەلار دەستگیربکرێن و رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە بەپێ ماددەی (495) لە یاسایی سزادانی عێراقی.

هەروەها، لە ئێستادا تۆمەتباران راگیراوان و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش – سلێمانی

9-5-2026