کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

٩ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بە گشتی ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت بە (3 – 2) پلەی سیلیزی.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێت بە (3 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، کەشی ناوچەکە جێگیرە و ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

پیرمام : 24 پلەی سیلیزی

سۆران : 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی