٧ ئایاری ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و سبەینێ هەینیش، ئاسمان بە هەمان شێوە ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئایاری 2026، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەوری جیاجیا .
پلەکانی گەرما 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
سبەى هەینی 8ـی ئایاری 2026 ، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە پلەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
