ئـەمڕۆ یەکەم دادگاییکردنـی عەجاج تکریتی بەڕێوەدەچێت
٧ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
ئەمڕۆ یەكەم دادگایكردنى عەجاج تكریتی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ـی ئایاری 2026، یەكەم دادگایكردنى عەجاج تكریتی لە دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد بەڕێوەدەچێت کە نزیكەی 200 كەس لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ شایەتیدان بەشداری دادگایكردنەکە دەکەن
عەجاج حەردان تكریتی، 300 سكاڵای لە لایەن كەسوكاری قوربانیان لە چەمچەماڵ و گەرمیان و هەڵەبجە لەسەر تۆماركراوە و ئەمڕۆ نزیكەی 200 كەس لە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ شایەتیدان لەسەر ئەو تاوانبارە لە دادگاكە ئامادە دەبن.
ئەمەش لەکاتێدایە، عەجاج كە بە بە جەلادەكەی نوگرە سەلمان ناسراوە، تۆمەتبارە بە شەهیدكردنی دەیان منداڵ و ژن و گەنج و پیری كورد لە زیندانی نوگرە سەلمان، یەكێك لە خوێناویترن قەڵاكانی سەردەمی رژێمی بەعسى لەناوچوو.
%20(2).png&w=3840&q=75)