شەش زانیاری سەرنجڕاکێش دەربارەی دوورگەی هاوای

٦ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

دوورگەی هاوای کە بە دوورگەی گەورە ناسراوە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین ناوچەی سەر گۆی زەوی، ئەم دوورگەیە نەک تەنها بەهۆی دیمەنە سروشتییەکان، بەڵکو بەهۆی تایبەتمەندییە زانستی و جوگرافییەکانیشیەوە هەمیشە جێگەی سەرنج بووە.


1- گەورەترین چیای جیهان لێرەیە
زۆر کەس وا دەزانن چیای ئێڤرێست بەرزترین چیایە، بەڵام ئەگەر لە بنی ئۆقیانووسەوە هەژماری بکەین، چیای ماونا کیا لە هاوای بەرزترینی جیهانە،بەرزییەکەی لە بنی دەریاوە دەگاتە زیاتر لە 10,000 مەتر، کە نزیکەی 4,207مەتری لەسەر ئاستی دەریادایە.


2- لانکەی چالاکترین گڕکانەکان
هاوای شوێنی گڕکانی کیلۆیایە، کە بە یەکێک لە چالاکترین گڕکانەکانی جیهان دادەنرێت. ئەم گڕکانە لە ساڵی 1983وە بە بەردەوامی دەسوتێت سارد دەبێتەوە لە هەمان کاتدا بەهۆی ساردبوونەوەی لاڤاکانەوە، ڕووبەری دوورگەکە ساڵانە زیاد دەکات.


3- هەمەجۆریی کەشوهەوا
ئەوەی وای کردووە هاوای بێوێنە بێت، ئەوەیە کە لە کۆی 13 ناوچەی کەشوهەوای جیهان، 10 ناوچەیان لەم دوورگەیەدا بوونی هەیە، تۆ دەتوانیت لە یەک ڕۆژدا هەم لە کەناراوە گەرمەکان مەلە بکەیت و هەم لە لوتکەی چیاکاندا بەفر ببینی.


4- خاک و ژینگەیەکی دەوڵەمەند
بەهۆی لاڤای گڕکانەکانەوە، خاکی هاوای یەکێکە لە بەپیتترین خاکەکانی جیهان، ئەمەش وایکردووە تەنها شوێن بێت لە ئەمریکا کە تێیدا قاوە، کاکاو و دارخورما بە شێوەیەکی بازرگانی بچێنرێت، بەتایبەتی قاوەی کۆنا یەکێکە لە گرانترین و بەناوبانگترین جۆرەکانی قاوە لە جیهاندا.


5- جیاوازییەکی کلتووری و زمانەوانی
زمانی هاوایی تەنها لە 13 پیت پێکدێت (5 پیتی دەنگدار و 8 پیتی بێ دەنگ). هەروەها وشەی ئالۆها تەنها بۆ سڵاوکردن نییە، بەڵکو بە واتای خۆشەویستی، ئاشتی و هاوسەنگیی ژیانیش دێت.



6- دورگەی هاوای لە جوڵەدایە
دوورگەی هاوای ساڵانە بە دووری نزیکەی 7 سانتیمەتر بەرەو لای باکوور (بەرەو ژاپۆن) دەجوڵێت، ئەمەش بەهۆی جوڵەی پلێتە تێکتۆنییەکانی زەوییەوەیە.

دوورگەی هاوای تەنها پارچە زەوییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو گەوهەرێکی دوورەدەستە لە ناو جەرگەی ئۆقیانووسی هێمن، ئەم دوورگەیە دەکەوێتە دوورییەکی زۆر لە وشکانییەکانی دەوروبەری، بە نزیکەی 3 هەزار و 800 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی کالیفۆرنیا و 6 هەزار و 195 کیلۆمەتر لە وڵاتی ژاپۆنەوە دوورە, ئەم شوێنە ستراتیژی و گۆشەگیرییە جوگرافییەی وایکردووە ببێتە یەکێک لە دابڕاوترین و دەگمەنترین ناوچەکانی جیهان لە ڕووی ژینگەیی و کلتوورییەوە, هاوای بەهۆی ئەوەی لە ناوەڕاستی ئۆقیانووسەکەدایە، وەک پردێکی سروشتی لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دەردەکەوێت و جوانییەکی بێوێنەی بەخشیوە بە نەخشەی گەردوون، کە تێیدا ئاگر و ئاو لە یەک شوێندا کۆدەبنەوە.