بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵی خۆیان، ژن و پیاوێک دەستگیرکران
٥ ئایاری ٢٠٢٦
بڵاویبکەرەوە لە
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ژن و پیاوێکمان بە تۆمەتی ئەشکەنجەدانی منداڵەکانیان کە تەمەنیان هەشت ساڵ و چوار ساڵبووە دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایاری 2026، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەر مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ژن و پیاوەکەیان دەستگیرکردووە، کە هاوسەری یەکترین و بە رەچەڵەک عەرەبن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ژنەکە باوەژنی منداڵەکانە و لە دایکبووی ساڵی 2001ـە و بەدەستەبەری دارایی ئازادکراوە.
هاوکار،پیاوەکەش لە ئێستادا بەپێی مادەی (29) لە یاسای چاودێری نەوجەوانان و بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و منداڵەکانیش، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە گوازراونەتەوە بۆ خانەی بێسەرپەرشتان بەمەبەستی پاراستن و سەلامەتی ژیانیان.
%20(1).png&w=3840&q=75)