٥ ئایاری ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئێران هیچ شتێکی نەماوە، هێزی دەریایی نەماوە، سەرکردەکانیشی لەناوچوون.
ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترهمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، سوپای ئێرانمان بەتەواوی لەناوبردووە، ئێران هیچ شتێکی نەماوە، هێزی دەریایی نەماوە، سەرکردەکانیش لەناوچوون، بازاڕی بۆرسە سەرەڕای ئەو شەڕە سەربازییەی کە هەمانبوو، جارێکی دیکە بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد:" ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، ئەگەرنا هەموو جیهان تووشی کێشە دەبێت، بۆیە هێزی ئاسمانی ئێران و سیستمی بەرگری ئاسمانی و رادارمان بەتەواوی لەناوبرد ".
دەشڵێت:" ئێران ناچار بووە بەلەمی خێرا کە رهشاشی لێبهستراوه بەکاربهێنێت، چونکە ئێستا هەموو کەشتییەکانیان لە بنی دەریاکاندان ".
ئاشكراشی كرد، فڕۆکە بۆمبهاوێژە جوانەکانی B-2 توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بەتەواوی لەناوبرد.
سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل لەناو دەچوون، ئێرانییەکان سەرنجیان دەخستە سەر ئەوروپا و دواتریش بۆ ئەمریکا.
