٥ ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەکی فێنک تێکەڵ بە تۆز و خۆڵ، هەروەها لە چەند ناوچەیەکیش ئەگەری بارانبارین هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کەشی ناوچەکە بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارستە هەوایەکی فێنک تێکەڵ بە تۆز و خۆڵ لە چینەکانی سەرەوە، هەروەها لە هەندێک کاتدا بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
پیرمام : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی
