زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی خۆڵبارینەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون

٤ ئایاری ٢٠٢٦

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی تەندروستی عێراق:" بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە لە چەند پارێزگایەك حاڵەتی زۆری تەنگەنەفەسی تۆماركراوە و گەیشتۆتە هەزار و 133 كەس ".

ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئایاری 2026، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەزار و 133 حاڵەتی تەنگەنەفەسی لە کاتی زریانی خۆڵبارینی ئەم دواییە لە چەند پارێزگایەک تۆمار کراوە، بەڵام هیچ حاڵەتێکی مردن تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرترین حاڵەتی تەنگەنەفەسی لەم سێ پارێزگایە بووە ئەوانیش پارێزگای موسەننا 576 حاڵەت، لە نەجەف 300 حاڵەت، بەغداش 200 حاڵەت.

وتیشی، حاڵەتەكانی تەنگەنەفەسی لە سووکەوە بۆ مامناوەند بووە و زۆربەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان دەرچوون.

دەشڵێت، هەموو حاڵەتەکان خزمەتگوزاری پزیشکی گشتگیریان وەرگرتووە، لەوانەش چاودێری فریاگوزاری، چاودێری تەندروستی و بەدواداچوون.