٤ ئایاری ٢٠٢٦
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و کاریگەری تۆز و خۆڵ لە چەند ناوچەیەک لاواز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و رۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران تاکو کاتەکانی ئێوارە هەیە، هەروەها کاریگەری تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بۆ کاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت و پلەی گەرماش (3- 4) نزم دەبێتەوە.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش رایگەیاند، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها ئەگەر بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی سنووری (پارێزگای سلێمانی و گەرمیان) هەیە.
کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:-
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
پیرمام : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30 پلەی سیلیزی
