٤ ئایاری ٢٠٢٦
نرخی زێڕ دابەزی و لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسەی کانزاکە بە زیاتر لە 4540 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 4-5-2026، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بە چوار هەزار و 549 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا زێڕ نرخێکی پێوانەیی تۆمارکرد، ئێستا بازرگانان و بانکە گەورەکان بۆ بەدەستهێنانی قازانجی خێرا بڕێکی زۆر زێڕیان خستە بازاڕەوە، بەهۆی ئەم گۆڕانکارییانەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزی.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:-
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 834 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 984 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 30 هەزار دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 125هەزار دینارە.
